ئەو كەلوپەلانەی نابێت بە زاهی قاپشتن بشۆرێت
March 25, 2021
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی برایتساید ئەو كەلوپەلانەی بڵاوكردوەتەوە كە نابێت بە زاهی قاپشتن بشۆرێن.
1. جەزۆی قاوە
زیان بە جەزۆكە و رەنگەكەی دەگەیەنێت.
2. جلوبەرگ
زاهی بۆ پاككردنەوەی جلوبەرگ گونجاو نییە و بە باشی خاوێنی ناكاتەوە.
3. ئۆتۆمبێل
زیان بە بۆیەی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت.
4. پەنجەرە و ئاوێنە
لەدوای خۆی ماددەیەك جێدەهێڵێت كە بەهیچ شێوەیەك ئاسان نابێت لێكردنەوەی.
5. تاوەی تیڤاڵ
ماددەی زاهی تیڤاڵ لێدەكاتەوە لەگەڵ چەوریدا، لابردنی ئەو ماددە تیڤاڵە زیانی هەیە بۆ تەندروستی.
6. زەوی تەختە
هۆكارە بۆئەوەی زەویەكە لوس و ناخاوێن دەربكەوێت.
7. ئاژەڵی ماڵی
ئەم ماددە پاككەرەوەیە زیانی هەیە بۆ پێستی ئاژەڵ و توكەكەی، پێویستە بە شامپۆی تایبەتی خۆیان بشۆرێن.
8. میوە و سەوزە
شتنەوەی میوە و سەوزە بە زاهی زیانی گەورەی هەیە، زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دڵتێكهڵهاتن و رشانەوە.
سەرچاوە: خەندان