شارێك له ئیتاڵیا خانووه‌كانی به (1) یۆرۆ ده‌فرۆشێت
March 17, 2021
رەنگا و ڕەنگ
شاری لورینزانا، كه ده‌كه‌وێته باشووری بازیلیكاتای ئیتاڵیا، سه‌رنجی گه‌شتیارانی بۆ خۆی راكێشاوه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌رجی رسووماتی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و خانووانه‌ی هه‌ڵگرت، كه زیاتر له (5) هه‌زار یۆرۆ بووه.
ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی لورینزانا له كڕیاره‌كانی ده‌یه‌وێت، ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (3) ساڵدا توانای نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووه‌كانیان هه‌بێت، كه (20) هه‌زار یۆرۆی پێویسته بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر شیوازه‌ی ره‌سه‌نی خۆی.
لورینزانا یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی به پلانی فرۆشتنی خانووه‌كانی به (1) یۆرۆ، به‌نیازه سه‌رنجی دانیشتووانه نوێیه‌كه‌ی رابكێشێت و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاد بكات، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئیتاڵیا كڕینی خانوو پێویستی به پێدانی باج و رسووماتی یاساییه، كه (2) هه‌زار یۆرۆ تا (5) هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت.
میشێل ئونگارۆ، شاره‌داری لورینزانا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" گوتی: "ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی گه‌شتیارانی نوێ بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خانووی "خه‌ونه‌كان"یان بكڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككار و مامه‌ڵه‌كه‌نیان له‌سه‌ر قورس بكه‌ین".
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كڕیاره‌كان پێویسته، پابه‌ندبن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی لورینزانا، كه زیان به‌ر خانووه‌كان كه‌وتووه، ده‌بێت له ماوه‌ی (3) ساڵدا پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، له‌سه‌ر كڕیار پێویسته له ماوه‌ی (3) مانگدا بڕی (20) هه‌زار یۆرۆ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی بدات.
سه‌رچاوه:
K24
ئیندیپێندت