ژیان لە ئاسمانەوە لە سەردەمی كۆرۆنادا

ژیان لە ئاسمانەوە لە سەردەمی كۆرۆنادا
پڕۆژەیەكی نایاب و جوانی وێنەگری فەڕەنسی (یان ئارتۆس بێرتراند)ە، كە لەدایكبووی ساڵی 1946ـە، بیرۆكەی ئەو كارەی لە چاوی باڵندەكانەوە بۆ هاتووە كە ئاخۆ زەوی لە ئاسمانەوە لە سەردەمی كەرنتینەدا چۆنە، ئاخۆ باڵندەكان سەریان سوڕماوە لەوەی مرۆڤ بۆچی لە ناكاو خۆی لە ماڵ ناوە و نایەتە دەرەوە؟، هەربۆیە وێنەی چەندین شار و وڵاتی جیهانی بە زوومی كامێراكەی گرتووە و لە ئەنجامدا جوانترین دیمەنی دەستكەوتووە، ئەو وێنەگرە بە وێنەی سرووشتی و زەویی بەناوبانگە، دیارترین وێنەكانی بریتیین لە: سێنتراڵ پارك لە شاری نیویۆرك، تاڤگەكانی نیاگارا، ئاسمانی شاری مۆسكۆی رووسیا، شاری مەكسیكۆ سیتی، گوندی میسكیندەر ڤالی لە توركیا و بیابیانەكانی نامیبیا.
Top