گۆی زەوی بەر لە 100 هەزار ساڵ

گۆی زەوی بەر لە 100 هەزار ساڵ
بەر لە 100 هەزار ساڵ هێشتا لانی كەم شەش جۆر مرۆڤ لەسەر رووی زەوی مابوون و دەژیان، دواتر دوای دەیەها هەزار ساڵ وردە وردە هەموو جۆرەكان لەناوچوون، نزیكەی 45 هەزار ساڵیش دەبێت تەنیا مرۆڤی جۆری هۆمۆسێیپیاكان ماونەتەوە كە ئێمەین، مرۆڤی نوێ بەر لە 150 تا 200 هەزار ساڵ بە بەربڵاوی لەهەندێك ناوچەی ئەفریقیا هەبوون، بەر لە 100 هەزار ساڵ تەنیا گەیشتبوون بە باكوری ئەفریقیا و هەندێك ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێك لە ناوچەكانی ئاسیا، بەڵام هێشتا نەگەیشتبوون بە ئەوروپا، نیاندرتاڵەكان ئەو كاتە لە زۆربەی ناوچەكانی ئەوروپا دەژیان، لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەژیان و هەبوون، مرۆڤی جۆری homo.floresiensis كورتترین جۆری مرۆڤ بوون كە زانرابێت تەنیا ئەوەندەیە كە بەرزیی باڵایان مەترێك، یان كەمێك بەرزتر بوون، لەئێستاشدا تەنیا ئەوەندە دەزانرێت كە ئەو مرۆڤانە لە دورگەكانی ئیندۆنیسیا بوون و لەوێ ژیاون، مرۆڤی جۆری denisovan یش لە هەندێ لە ناوچەكانی ئاسیا وەكو رووسیا و چینی ئەمڕۆ دەژیان، مرۆڤی جۆری homo.erectus یش هێشتا لە هەندێك شوێنی سەر زەوی دەژیان، هەندێك لە پاشماوەی پەیكەری مرۆڤ لە جۆری homo.luzonensis لە دورگەی لوزۆن نزیك تایوان دۆزراوەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 67 هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە پێی هەندێك لە بۆچوونەكان بەدووری نازانرێت ئەم جۆرە مرۆڤەش بەر لە 100 هەزار ساڵ لە ژیاندا بووبن. ئەو كاتە بەر لە 100 هەزار ساڵ ئاژەڵی مامووت هێشتا لەناو نەچوو بوو، پۆل پۆل لە كیشوەرەكانی ئەمریكا ژیاون، ئەم ئاژەڵە كە شێوەكەی وەكو فیل وا بووە بەڵام پێستەی كوڵكن بووە بەرزیی پتر لە چوار مەتر بووە، كێشەكەشی گەیشتۆتە 10 هەزار كیلۆگرام.
Top