پێنج كێشەی پێست بە سەهۆڵ چارەسەر دەبێت

پێنج كێشەی پێست بە سەهۆڵ چارەسەر دەبێت
سه‌هۆڵ پێكهاته‌یه‌كی باشه‌ بۆ پێست و جوانکاری، ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت بۆ پێستی روخسارت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ به‌ گه‌نجی و بریقه‌داری بمێنێته‌وه‌، چینییەکان لە کۆنەوە بەکاریان هێناوە، بۆ چەندین مەبەستی جیاواز سودیان لێبینیوە، دەتوانێت پێنج گرفتی پێست چارەسەر بكات.

1. رەشی ژێر چاو لادەبات، كەمێك ئاوی گوڵ و خەیار تێكەڵ بكە و بیكەرە ناو بەفرگر، پاشان بیدە لە ژێر چاوت، بەڵام چاوەڕێ مەكە ئەنجامەكەی بەخێرایی دەركەوێت و كاتی پێویستە.

2. یارمەتی چارەسەری زیپكەی روخسار دەدات، ئاوساوی زیپكەكان لادەبات و پێستێكی درەوشاوەت پێدەبەخشێت.

3. ئاوساوی چاو كەمدەكاتەوە، ئەگەر بەشێوەیەك بازنەیی مەساجی پێبكەیت.

4. كونیلەكانی رەخسار بچوكدەكاتەوە و بە خاوێنی دەیهێڵێتەوە.

5. دژی چرچی روخسارە، هێڵەكانی روخسار لادەبات كە بەهۆی زیادبونی تەمەنەوە دەردەكەون


سەرچاوە: خەندان
Top