گەورەترین فەرش بە وێنەكێشان

گەورەترین فەرش بە وێنەكێشان
لە سەردەمی كۆرۆنادا، بەهرەكان زیاتر دەردەكەون و بیرۆكە سەیرەكانیش لە ناخەوە بەرەو جێبەجێكردن كاریان لەسەر دەكرێت، بیرۆكەی گەورەترین فەرش بە وێنەكێشان كە لەلایەن ویێنەكێشێكی بەریتانی بە ناوی (ساشا جێفری)، كە پێشتر لە پڕۆژەیدابوو كاری چنینی فەرشەكە لە بەریتانیا ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی شەپۆلە بەهێزەكانی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا، بڕیاریدا كارەكەی بگوازرێتەوە بۆ وڵاتێكی دیكە، چاكترین شوێن بۆ كارەكەی وڵاتی ئیماراتی هەڵبژارد، توانی لە ماوەی یەك مانگدا فەرشێكی گەورە بە پێوانەی (17) هەزار پێی چوارگۆشە بە وێنەكێشان بكێشێت، پڕۆژەكەی لەژێر ناوی (هەڵمەتی كۆمەڵایەتی و هونەری و خێرخوازی) بەڕێوە چوو، داهاتی پڕۆژەكە كە (30) ملیۆن دۆلار بوو بۆ تووشتبووانی كۆرۆنا و یارمەتیدانی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا تەرخان كردبوو.
Top