جوپیتەر یەكێكە لەجوانترین تابلۆكانی ئاسمان

جوپیتەر یەكێكە لەجوانترین تابلۆكانی ئاسمان
ئەم وێنەیە لە رێگەی تەلەسكۆپی هابڵ-وە چركێندراوە لە بەرواری 27 ی مانگی حوزەیرانی 2019، هابڵ لە خولگەیەكدا كە بەدەوری گۆی زەویدا دەسووڕێتەوە و، زۆر كەم بۆ چاودێریكردنی هەسارەكان بەكار هێنراوە، هەسارەی جوپیتەر (موشتەری) گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەی خۆرە و تیرەكەی 11 ئەوەندەی تیرەی گۆی زەوییە، بارستاییەكەی 317 جار ئەوەندەی بارستەی زەوییە و دوورییەكەی لە خۆر لە نێوان 740 بۆ 816 ملیۆن كیلۆمەتردایە، بەپێی شوێنەكەی لە خولگەی سووڕانەوە بە دەوری خۆردا، بە 11 ساڵ جارێك بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، زۆر خێراش بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و تەنیا بە 9 كاتژمێر و 56 خولەك خولێك بەدەوری خۆیدا تەواو دەكات، پێكهاتەی توێكڵەكەی وەكو گۆی زەوی بەردینی و ڕەق نییە، بەڵكو لە گازی شل پێك دێت و گازی میپان پێكهاتەی سەرەكییەتی، جوپیتەر پتر لە 70 مانگ، یان پاشكۆی هەیە، كە زۆربەیان بچووكن، تەنیا چواریان نەبێت، كە بەراورد بەوانی دیكە گەورەترن، لەبەر ئەوەی پێكهاتەی سەرەكی سەر رووەكەی گازی میپانی شلە، هیچ هیوایەكیش بەدی ناكرێت بۆ بوونی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە، جێگای ئاماژە بۆكردنە كە وێنەكە تەنیا بەهۆی تیشكی بینراوەوە چركێندراوە، واتە تیشكی خوار سووری تێدا نییە Infrared، ئەمە مانای ئەوەیە چاوی مرۆڤیش ئەگەر لەنزیكەوە بیبینێت، هەر بەم شێوەیە دەیبینێت و رەنگەكان سرووشتین.
Top