دێرینترین كەشتیی كارگۆ بە ناوی كوردستانەوە

دێرینترین كەشتیی كارگۆ بە ناوی كوردستانەوە
ناوی كوردستان، لە دێر زەمانەوە لە چەندین پڕۆژە و شوێنی گەورە و تەنانەت ناوچەش بەو ناوە كراوە، كە هەندێكیان تا ئێستا ماون و هەندێكی دیكەش گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، تەنانەت چەندین شەقام و شوێنی بەناوبانگ بە ناوی كورد و كوردستان كراون، دیاترین و دێرینترین نموونە كەشتییەكی بەریتانییە بە ناوی كوردستان كە تایبەت بووە بە گواستنەوە بە ناوی كەشتی S.S KURDISTAN CARGO، و ساڵی 1928 لەلایەن كۆمپانیای Short brosــی بەریتانی دروست كراوە، لە سەردەمی خۆیدا بە یەكێك لە گەورەترین كەشتییەكانی كارگۆ و گواستنەوەی شتومەك دانراوە، كێشی 5844 تەن بوو. شەوی 10ی دیسەمبەری 1941 كاتێك كەشتییەكە بە بارێكی پێنج تەنییەوە لە نیویۆركەوە بەرەوە مانچستەر دەڕۆیشت، لەلایەن ژێردەرییای U-130 ئەڵمانییەوە بە ئامانجگیرا و كەشتییەكە نوقم بوو، 10 كەس لە ستافی كەشتییەكە گیانیان لەدەست دا و 56 كەسیشیان رزگار كران، پێشتریش جگە لەم كەشتییە، چەند كەشتییەكی دیكەش بە ناوی كوردستانەوە دروستكرابوون وەك كەشتی SS KURDISTAN-HINDUSTAN كە ساڵی 1895 درووستكرابوو، جێگەی باسە كۆمپانیای “Hindustan Steam Ship Co. Ltd ” لە ساڵی ١٨٩٣دا لە لایەن كاپیتان ئێسكوانس و فرانسیس-ەوە لە شاری “Sunderland” ی بریتانیا دامەزراوە و لە ماوەی تەمەنی كاركردنیدا سێ گەمیی بە ناوەكانی كوردستان خستوەتە خزمەتی گواستنەوەی كەلوپەلی بازرگانییەوە، ئەو كەشتیی كوردستانەش بە ژمارەی 104352 تۆمار كراوە.
Top