چیرۆكە نەبیستراوەكان

چیرۆكە نەبیستراوەكان
« جۆن شتاینبێك» لە رۆمانی (خەونی مشكەكان و پیاوەكان) پرسیارێكی جددی دەورووژێنێت و پێمان دەڵێت كە سەرەڕای هەموو نەهامەتییەكانیش هێشتا ترۆپكێك هیوا لە كارەكتەرەكاندا هەیە و، پاڵنەریانە تا بتوانن لە هەر بارودۆخێك و لەگەڵ هەر رۆژگارێكدابێت رێ بكەن، بەڵام پرسیاری جددی و گرینگ ئەوەیە، ئایا مەرجە ئەوەی خەون و هیوای گەورەی هەبێت سەرەرای ماندووبوون و شەونخوونیی زۆر، بۆی بێتە دی؟! لە سەردەمی ئێستادا فەلسەفەناسان وەڵامیان بۆ «جۆن شتاینبێك « ئەوەیە كە زۆرجار لە پێناو شتێكدا، دەكرێت قوربانی بدەیت تا بە خەون و هیواكانت بگەیت.
Top