جۆ بایدن دیكۆری ژووری سەرۆكی گۆڕیوە

جۆ بایدن دیكۆری ژووری سەرۆكی گۆڕیوە
ژووری سەرۆكی ئەمریكا، ئەو شوێنەی بەهێزترین و پتەوترین شوێنی جیهانە، هەر چوار ساڵ، یا هەشت ساڵی جارێك دەگۆڕدرێت، بایدن لەگەڵ هاتنی بۆ نووسینگەی سەرۆك لە كۆشكی سپی، گۆڕانكاری لە دیكۆری ژوورەكەدا كردووە، ئەویش بە گۆڕینی وێنەی ئەندرۆ جاكسۆن كە پێشتر ترەمپ داینابوو، كردوویەتی بە وێنەی بنجامین فرانكلین، بایدن هەر تەنیا گۆڕانكاری لە تەنیشتەكانەوە نەكردووە، بەڵكو پشت خۆیشی كە نیو پەیكەری چالاكی شارستانی (سیزار شافێز)ـە دایناوە، لەگەڵ لادانی وێنەی خێزانی ترەمپ و دانانی وێنەی خێزانیی خۆی، لەلای راستیشەوە، بایدن تابلۆی بەناوبانگی جیهانی (رێگای ژێر باران)ی ساڵی 1917 كە گوزارشت لە بەشداریكردنی ئەمریكا لە جەنگی جیهانی یەكەم كە یەكەم هەنگاو و جەنگیان لە رۆژێكی باراناوی بوو داناوە، لە بەرامبەر شوێنی دانیشتنی بایدن وێنەی هەریەكە لە سەرۆكەكانی پێشوو جۆرج واشنتۆن و ئەبراهام لینكۆڵن و تۆماس جێفرسۆن و ئەلكساندەر ئیمیلیۆت و ئێف دی ئار فرانكلین رۆزفۆلت هەیە، بایدن گۆڕانكارییەكی تەواوی لە دەوروبەری خۆیدا كردووە، وەك لادانی پەیكەری چرچڵی بەریتانی كە ترەمپ داینابوو، هەروەها تەلەفۆنەكانی گۆڕیوە، كورسیی دانیشتنی ترەمپ كە لە پێشتر قاوەیی و سوور بوون، ئێستا نەماون و كردوویەتی بە كورسییەكی قاوەیی تۆخ، لە كۆتاییدا بەرماڵە زەردەكەی ترەمپی گۆڕیوە بۆ بەرماڵێكی تازە كە لۆگۆی سەرۆكایەتیی ئەمریكای لەسەرە.
Top