ستایلەكانی قژ بۆ ساڵی تازە

ستایلەكانی قژ بۆ ساڵی تازە
ستایل و ئارایشتەكانی قژ لە ساڵی تازەدا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە، وەك لە ساڵی پێشوودا بە تەواوی گۆڕانكارییان بەسەردا هات، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ زیاتر دەمامك لە دەم دەكرێت، كە ئەوەش كاریگەریی لەسەر جوانیی روخسار هەیە، بەم چەشنە ستایلەكانی قژبەستنیش بە شێوەیەكی ئاسایی دادەنرێن، بەڵام پسپۆڕانی ئارایشت دەڵێن: لە مۆدەكانی ساڵی نوێدا ئەگەرچی پێویستە گۆڕانكاری لە مۆدەكاندا بكرێت، هەروەها چەند جۆرە ستایلێكیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببنە مۆدی ستایلی قژ لە ساڵی تازەدا، كە ئەوانیش بریتین لە: سەرەتا مۆدی ستایلی كێك كە لە پشتە سەر بە تۆپەڵەیەك دەبەسترێت و لوتكەی مۆدەكان دەگرێت، پاشان ستایلی بەستنی قژ لە پێشەوە كە لە دواوەش خاو بكرێتەوە، كە بە كلكی ئەسپ ناسراوە، ستایلی وەیڤ واتە لوول و تەڵ تەڵكردن، كە ستایلی سێیەم و چوارەم دەگرن، ستایلێكی دیكەش بە ستایلی تازە ناسراوە، ئەویش نیو قژی هەڵگیراو، لەگەڵ شێوەی كێك تێكەڵ دەكرێت، واتە لە پشتەوەی سەر بەشێكی قژ بەردرێتەوەو بەشێكی دیكەش لە ناوەڕاستی پشتە سەر بكرێتە تۆپێك، بەم چەشنە مۆدێكی تازە لە جیهانی ئارایشت دەردەكەوێت، گرینگە بزانیت هەر ستایلێك بۆ شوێنێك دادەنرێت، واتە ناكرێت ستایلی كێك بۆ میوانی و ماڵ بەكاربێت، گرینگە بزانیت هەر ستایلێك شوێن و كاتی خۆی مەبەستە، هەروەها گرینگی بە بەشی پێشەوەی قژ بدە، كە هەندێ جار پێویستە لەگەڵ پێستی سەر تەخت بكرێت، یان بەرەو لایەك دایبهێنیت، یان دەتوانیت هەندێك بەرزی بكەیتەوە.
Top