دەمامك و ماسك لە وێنەی تابلۆكاندا

دەمامك و ماسك  لە وێنەی تابلۆكاندا
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەموو جیهاندا، كە بووە خۆی تێكدانی ژیان لە هەموو سێكتەرەكاندا، لای خۆیەوە هونەرمەندێكی وێنەكێشی میسری بە ناوی (موحەمەد جابر) پڕۆژەیەكی هونەریی سەیری داهێناوە كە وێنەكێشانی دەمامكە لەسەر دەم و لووتی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان، ئەوانەشی لە تابلۆ و شاكارە هونەرییەكاندا ناسراون، ئەو پرۆژەیە بە مەبەستی هۆشیاری و بڵاوكردنەوەی رێنمایی پزیشكی تا هەموو تاكێك پابەند بێت بە بەستنی ماسك و دەمامكەوە، ئەوەی سەیرە لە پرۆژەكەدا ئەوەیە كە ئەو وێنەكێشە چەند شاكارێكی هەڵبژاردوون بریتین لە: تابلۆی (ئادەم)ی مایكل ئەنجیلیۆی ئیتاڵی، تابلۆی (قوتی ئەمریكی) وێنەكێشی ئەمریكی (گرانت ود)، تابلۆی بەناوبانگی جیهانی مونالیزا، تابلۆی كچە گوێبەگوارەی وێنەكێشی هۆڵەندی (یۆهانس ڤێمێر)، تابلۆی (ئۆرڤیۆس و یۆریۆدیس)، كە جوانترین تابلۆی دەمامكی لێ دەرچووە، كە لە تابلۆكەدا یەكێكیان تكا لەوەی دیكە دەكات كە دەمامك ببەستێت.
Top