ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیشی بۆ هات

ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیشی بۆ هات
ئیتاڵیا، پێشەنگی وڵاتانی قوربانیی كۆرۆنا بوو، كە سەرەتای سەرهەڵدانی لە چین، دواتر بەرەو ئیتاڵیا بەڕێ كەوت، لەوێ رێژەی مردن هێندە زۆر بوو، دەگوترا كە هەر خێزانێكی ئەو وڵاتە ئەندامێكی بووەتە قوربانیی كۆرۆنا. شاری ڤینیسیا، كە شارێكە كەوتۆتە نێو ئاو، دواجار سەرەڕای بوونی ئەو هەموو قوربانییەی نەخۆشی كۆرۆنا، كەچی لافاویش رووی تێ كرد، دوای دانانی پێنج بەربەستی كۆنكرێتی كە ساڵانە رێژەی ئاو لەو شارەدا بەرز دەبێتەوە، ئەمساڵیش لافاو میوانی ئەو شارە بوو، كە قوربانیشی هەبوو، ئەوەی سەیر بوو دیمەنی خەڵكی ئەو شارەبوو، كە دەمامك لە دەمیاندا بوو و كەرەستەكانی پاككردنەوە و مژینی ئاوی لافاویش لە دەستیاندا، هەندێ لە قوربانیانیش لەبەر خۆیانەوە دەیانگوت: «نازانین تاوانمان چییە كە ئەو هەموو نەهامەتییە بەسەر جوانترین شاری جیهاندا دێت» رێژەی بەرزبوونەوەی لافاوی ئەمجارە زیاتر بوو لە 138 سەنتیمەتر لەسەر ئاستی ئاسایی ئەو رێژە ئاوەی كە لەم شارەدا هەیە.
Top