ریجیمی سەیر

ریجیمی سەیر
هەندێك لە ریجیمەكان بۆ كێش كەمكردنەوە سەر ناگرن و ئیدی دەبێتە كێشەی تەندروستی و هەندێكی دیكەش ئەوەندە كاریگەریی دەبێت، كە سەرمەستت دەكەن، وەك ریجیمی ئەو كچە دانیماركییە كە ناوی (ماتێلد برۆبێرگ)ـە و تەمەنی (21) ساڵە، ئەو لەو كاتەی بیری لە رێجیم كردەوە كێشی (126) كیلۆگرام بوو، دوای ئەوەی وازی لە خواردنی شكۆڵاتە و شیرنەمەنی و چەوری هێنا، هەروەها ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەری و وەرزشێكی بەردەوام، ئەنجامەكەی كەمكردنەوەی كێشی جەستەی بوو لە (126) كیلۆ بۆ (67) كیلۆگرام، ئەگەر سەیری وێنەكانی بكەیت، هەرگیز نایناسیتەوە.
Top