سەرەكیترین بوارەكانی خوێندن لە فەلسەفەدا ئەمانەی خوارەوەن:

سەرەكیترین بوارەكانی خوێندن لە فەلسەفەدا ئەمانەی خوارەوەن:
مێتافیزیك: كۆڵینەوەیە لە سروشتی بوون و جیهان.
مەعریفەتناسی: گرنگی بە سروشت و مەودای مەعریفەت دەدا.
فەلسەفەی ئەخلاق: گرنگی بەو پرسیارانە دەدا كە مرۆڤەكان دەبێ چۆن هەڵسوكەوت بكەن یان ئەوەی كە ئاخۆ وەها پرسیار گەلێك وەڵامدارن یان نا.
فەلسەفەی سیاسی: كۆڵینەوەیە لە حكوومەت و پێوەندیی تاكەكان و كۆمەڵ لەگەڵ دەوڵەتدا.
جوانیناسی: سەروكاری هەیە لەگەڵ جوانی، هونەر، چێژ، هەستپێكردن، تام و سۆزدا.
لۆژیك: كۆڵینەوەیە لە شێوەكانی گونجاوی بیانووهێنانەوە و هۆهێنانەوە.
فەلسەفەی زەین: سەروكاری هەیە لەگەڵ سروشتی زەین و پەیوەندیی لەگەڵ لەشدا.
فەلسەفەی زمان: پرسینەوەیە لە سروشت، سەرەتاكان، و بەكاربەریی زمان.
فەلسەفەی ئایین: ئەو لقە لە فەلسەفەیە كە ڕووی پرسیارەكانی خۆی لە ئایین دەكا.
جگە لەوانە، زۆربەی بابەتە زانستگایییەكان فەلسەفەی خۆیانیان هەیە، بۆ نموونە فەلسەفەی زانست، فەلسەفەی بیركاری، فەلسەفەی لۆژیك، فەلسەفەی یاسا، و فەلسەفەی مێژوو.
Top