بەپێی شێوەی جەستەت یەخەی جلەكانت هەڵبژێرە

بەپێی شێوەی جەستەت یەخەی جلەكانت هەڵبژێرە
زۆربەی خانمان كێشەیان لەگەڵ هەڵبژاردنی شێوازی جلوبەرگدا هەیە، بەتایبەت ئەوانەی كە گرنگی بە ستایل و بەشێكی جلەكانیان دەدەن، یەخەی جلەكان، گەورەترین كێشە بۆ هەڵبژاردنی جلەكان دروست دەكات، یەخە چەندین جۆری هەیە، كە بەندە بە شێوەی روخساری خانمانەوە، كە هەندێك یەخەی بازنەیی بە دڵە، یان هەیە بە یەخەی شێوەی (V)ڤی، یان حەوتی لێی دەوەشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕانی جوانكاری دەربارەی یەخە دەڵێن: «ئەوانەی جەستەیان لە شێوەی سێو دایە، واتە خڕ و پڕن، پێویستە یەخەی شێوەی حەوت بپۆشن، تا گۆڕانكاری لە شێوەی جەستەیاندا بكات، ئەوانەی شێوەی جەستەیان لاكێشەیە، واتە لەسەرەوە تا خوارەوە راستە، دەبێ جلوبەرگی یەخە بازنەیی هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێشی لە جلوبەرگیاندا دیار بێت، بۆ ئەوانەش كە جەستیان شێوەی كاتژمێری خۆڵی كۆنە، واتە لە سەرەوە پڕ و ناوقەد باریك و ران پڕن، پێویستیان بە یەخەی بازنەیی بچووك دەبێت، بۆ ئەوانەش كە جەستەیان لە خوارەوە پڕە و لەسەرەوە باریكە، پێویستیان بە یەخەی لاكێشەیی و بازنەییە، تا گونجاندنێك لە نێوان جەستەیاندا بەدی بكەن، بۆ ئەوانەی كە شێوەی جەستەیان وەك سێگۆشەی سەراوژێرە، واتە جەستەیان لە سەرەوە پڕە و گەورەیە و لە خوارەوەش باریكە، دەتوانن هەردوو یەخەی شێوە بازنەیی و حەوت بۆ جلەكانیان هەڵبژێرن.
Top