نمایشكاری قژ سپی

نمایشكاری قژ سپی
نمایشكارانی جلوبەرگ، هەمیشە كچانی شۆخ و شەنگ و لە تەمەنێكی بچووكدا هەڵدبژێدرێن، تا ئەگەر جلەكەش دیزاینێكی جوانی نەبێت، لەبەر خاتوونە نمایشكارەكە جوان دەربكەوێت، كەچی ئەو ئافرەتە بە تەمەنە كە كاری نمایشكاریی جلوبەرگ دەكات، تەواوی قژی سپی بووە، كەچی تا ئێستا لە نمایشكاری بەردەوامە، ئەو ئافرەتە ناوی (كارۆلین لابوشێر)ە و تەمەنی (56) ساڵە، لەكاتێكدا كە رەنگی قژی رەساسی دەردەكەوێت لە نمایشەكانی بەردەوامە و خۆی بە گەنجێك دادەنێت، ئەو نمایشكارە پیرە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا نمایشی جلوبەرگی ئەنجام داوە، ئێستا لە وڵاتی ئیمارات خەریكی رێكخستنی نمایشێكی جلوبەرگی گەورەیە، كە بە بەشداریی كچانی شۆخ و لەلایەن خۆیەوە بەڕێوە دەچێت، ئەو خانمە ماوەی حەوت ساڵە كاری نمایشكاری جلوبەرگ دەكات، سەرەتای كارەكەی لە رێگەی كچەكەیەوە بوو كە ناوی (میمی)یە و لە كۆمپانیای رۆسماری وۆتەر كار دەكات،ئەوان پێویستیان بە نمایشكار بووە، لەو كاتەش دایكی لەگەڵی دەبێت و دایكی خۆی دەپاڵێوێت و دەبێتە نمایشكار.
Top