مۆدی ملوانكە لە ساڵی تازەدا

مۆدی ملوانكە لە ساڵی تازەدا
لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا گۆڕانكاریی تەواو لە خشڵ و ئێكسسوارەكاندا كراوە، ساڵی رابردوو بەهۆی كۆرۆناوە مۆدە و ستایلەكان لە هەنگاوی تازە وەستان، بەڵام لە ساڵی تازەدا هەر یەكەیان بەجۆرێك هەنگاوەكانی خۆی تاو داوە، ساڵی (2021) بە ساڵی خشڵەكان ناسراوە، بەهۆی ئەوەی دەمامك لە دەموچاو دەكرێت، كە بەشێكی زۆری ماكیاژ و بۆیەكان دەشارێتەوە، بەڵام خشڵەكان بە گشتی و ملوانكە بە تایبەتی بەرچاو دەبن، ملوانكە كە لە وەرزی ئێستا لەسەر جلەكان لەمل دەكرێت، لە داهاتووشدا كە جلی زستانە و وەرزی سەرما كۆتاییان دێت، زیاتر بەرچاوتر دەبن. ماركەكانی خشڵ و ئێكسسوارەكان چەندین مۆدی تازەی ملوانكەیان بەرهەم هێناوە، كە ئێستا لە ماركێتەكاندا بانگەشەی بۆ دەكرێت، لەوانە: ماركەی تیفانی كە ملوانكەی رەنگ زەرد و قاش گەورەی كردۆتە مۆدە، كە لەگەڵ رەنگی سپیی زنجیرەكەی، شێوازێكی ناسك و رۆمانسیی پێوە دیارە، ماركەی (بۆچیرۆن)ی ئیتاڵی ملوانكەی زنجیرباریك و تەنكی هەڵبژاردووە، هەروەها شێوەی قاشەكانی ملوانكەكانی بە وردی و بە بەرد نەخشاندووە، ماركەی كارتیەر، رەنگەكانی پەمەیی و سپیی لە زنجیری ملوانكەكانی داناوە، تا ناسكی و سەرنجڕاكێشیی پێوە دیار بێت، ماركەی میسیكا شێوەی ملوانكەكانی لە شێوەی بازنەیی نەخشاندووە، كە زنجیرەكەشی ورد و باریكە.
Top