رێنماییەكانی پاراستنی پێست لە وەرزی سەرمادا

رێنماییەكانی پاراستنی پێست لە وەرزی سەرمادا
سەرما و سۆڵەی زستان كاریگەریی تەواوی دەبێت لەسەر پێیست، بە تایبەت ئەوانەی پێستیان وشك، یان ناسكە، خانمانیش ئەگەر لەم وەرزەدا ئاگاداری پێستیان نەبن، دوچاری قلێشان و وشك بوونی پێست دەبنەوە. خانمە پسپۆڕی جوانكاریی پێیست (ساندرا ئیلبۆد) چەند رێنماییەكی بۆ پاراستنی پێست خستۆتە روو، كە برییتین لە: سەرەتا پێویستە هەموو رۆژ بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت بشۆیت، بەكارهێنانی ئاوی زێدە گەرم، یان سارد، كاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر پێست دروست دەكات، بۆیە پێویستە شلە پاككەرەوەكانی پێستی روخسار لە جۆری كوالێت بەرز و باش هەڵبژێرن، بەتایبەت ئەوانەی كە لە شێوەی كەف و رەغوە وان، هەفتەی دووجار پەڵەكانی سەر پێست رابماڵە، تا پێستی مردوو لەسەر روخسارت نەمێنێت، ماوە ماوە پێویستە تۆنەر لە پێستت بدەیت، تا پێست پاك و رەونەقدار بێت، هەوڵدە گیراوەی سیرۆم بەكاربهێنیت، چونكە دژە ئۆكسانە و خانەی مردووی سەر روخسار هەڵدەگرێت، رۆژانە پێستت بە كرێمەكانی شێداركار مەساج بدە، تا وشك نەبێت، لە شوێنی هەوای پیس بە دوور بە، هەروەها مەهێڵە پێستت بەر هەوای وشك بكەوێت، ئەگەر رۆژەكانی ئەو وەرزە خۆرەتاو بوو، هەوڵبدە دژە هەتاو بەكاربهێنە، دووریش بكەرەوە لەو كەرەستە ماكیاژانەی كە رێژەی چەورییان زۆرە، خواردنی چەور و فاتەكان كەم بكەرەوە، تا پێستت پڕ چەوری نەبێت.
Top