بیركردنەوە و فەلسەفە

بیركردنەوە و فەلسەفە
نزیكەی «500» ساڵ پێش لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح چەند فەیلەسووفێك لە (كۆلۆنی لە ئیلیا لە خوارووی ئیتاڵیا) دەژیان، ئەو فەیلەسووفانە بەدەست هەندێك پرسیارەوە دەیان ناڵاند، ئەویش ئەوە بوو كە هیچ شتێك لە «هیچ» ەوە دروست نابێت. بەناوبانگترین فەیلەسووف پارمێنیدس لە ساڵی «540 تا 480» پێش مەسیح ژیاوە، لە دیدی پارمێنیدیسەوە هەر شتێك كە بوونی هەیە هەمیشە بوونی هەر هەبووە، ئەمەش شێوە مەزەندەكردنێكی ئاسایی بوو لای یۆنانییەكان، ئەوان تا رادەی هەتا هەتایی شتەكانی جیهانیان وەك شتێكی سرووشتی دەبینی. هەر بۆیە «پارمێنیدس» دەیگوت هیچ شتێك لە هیچەوە دروست نابێت و هەر شتێكیش كە بوونی هەبێت، هەرگیز توانای فەوتاندنی نییە، بەڵام پارمێنیدس لە زۆربەی ئەوانی دیكە زیاتر دەڕۆیشت، بە بڕوای ئەو هیچ گۆڕانكارییەكی راستەقینە روونادات لەبەر ئەوەی هیچ شتێك جگە لەو شێوەی كە هەیە، رێی تێ ناچێت ببێتە شتێكی دیكە، بێگومان پارمێنیدس بەئاگا بوو كە سرووشت بەردەوام گۆڕانكاریی خۆی نیشان دەدا، ئەو لە رێگەی هەستەكانییەوە سەرنجی گۆڕانكاریی شتەكانی دەدا، بەڵام ئەمە لە پەیامی « ئەقڵی»پارمێنیدس نەدەگونجا كاتێكیش ناچارانە كەوتە بەردەم هەڵبژاردن لە نێوان «ئەقڵ و هەستەكانییدا» ئەقڵی هەڵبژارد، لە دیدی پارمێنیدس هەستەكان وێنەیەكی هەڵەی جیهانیمان پێ دەبەخشێت، وێنەیەك لەگەڵ
Top