چەند سکرەبێک بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە

چەند سکرەبێک بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە
پێستی چەور بەهۆی ئەو زەیتە سروشتیەی پێست دەریدەکات توشی چەند گرفتێک دەبێتەوە، وەکو دروسبونی زیپکە، لە وەرزی هاویندا زیاتر توشی ئەم گرفتە دەبنەوە، بە چەند سکرەبێک دەتوانن چەوری پێستیان کەمبکەنەوە.

یەکەم: سکرەبی مۆز
1 مۆز
کەمێک شیری گیراوە
شۆفان
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و مەساجی پێبکە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک جێیبهێڵە و دواتر بیشۆ.

دوەم: سکرەبی پرتەقاڵ
یەک کەوچک ئاوی پرتەقاڵ
یەک کەوچک هەنگوین
یەک کەوچکی چا شەکر
بەهەمان شێوە مەساجی پێبکە، دوای 10 بۆ 15 خولەک بیشۆ.


سەرچاوە: خەندان
Top