یەکەم پوولی پۆستە لە جیھان

یەکەم پوولی پۆستە لە جیھان
.... پێش بەرواری 6 مايۆى ساڵی 1840 جیھان بەگشتی ھیج شارەزاییەکی نەبو لەسەر شتێک بەناوی ( پوولی پۆستە) واتا « نرخی گەیاندنی پۆستەکە پێشوەختە دراوە لەلایەن نێردراوەکە » ئەوکاتی لەھەر شارێک بەڵێندەرێکی گشتی ھەبوو ھەڵدەستا بەگەیاندنی پۆستەکان بەرامبەر بە بڕە پارەیەک وەردەگیرا لەلایەن ئەو کەسەی پۆستەکەی بۆ ڕەوانەکرابوو بۆیە نرخی گەیاندنەکە زۆر گران بوو بەتایبەتی ئەگەر شوێنەکان لەیەکتری دووربن چونکە ھۆکاری گواستنەوەکان زۆر سادەبوون وەک بەکارھێنانی ھێستر وئەسپی بەھێز لەنێوان شارەکان ..
چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی 1832 ڕۆژێکیان سێر رولاند هێڵی ئینگلیزی لە ناوچەی دەریاچکەکانی سکۆتلەند بە پیادە دەڕۆیشت لەوکاتەدا پۆستەچیەکی بینی لەبەردەرگای ماڵی کچێک وەستابوو خەریکی ڕادەستکردنی پۆستەیەک بوو وکچەکەش پۆستەکە ( نامەکە )ی لێوەرگرت بەڵام نەیکردەوە وتەنھا ئەودیو وئەودیوی پێ کرد وسەیری بەرگەکەی کرد وپاشان ماچی کرد وگەڕاندیەوە بۆ دەست پۆستەچیەکە بەبیانۆی ئەوەی کەپارەی گەیاندنی پۆستەکەی نیە چونکە زۆرە ولەشوێنێکی دوورەوە ھاتووە ..
لێرەوە سێر ڕۆڵاند کاتێک ئەو دیمەنەی بینی دەستپێشخەریەکی کرد وپارەی گەیاندنی پۆستەکە لەجیاتی کچەکەی دا وبەم شێوەیە کچەکە نامەکەی وەرگرتەوە بەڵام سێر ڕۆڵاند بەوەندە نەوەستا بەڵکو دەستی کرد بە گفتوگۆیەکی ژیرانە لەگەڵی پاش ڕۆیشتنی پۆستەچیەکە وکچەکەش پێ گوت، پێویستی نەدەکرد ئەو ئەزیەتە بکێشی وپارەکە بدەیت چونکە ئەوە چەندین ساڵە من لەگەڵ براکەم لە ڵەندەن ڕێکەوتین لەسەر ئەم شێوازە لەئاڵوگۆڕکردنی پۆستە لەنێوانمان بەخۆڕایی ئەمەشیان بەشێوەی دانانی چەند ھێماو نیشانەیەک لەسەر بەرگی نامەکە ( پۆستەکە ) وھەر کاتێک من سەیری بەرگەکان دەکەم دەزانم ناوەڕۆکەکەی چی تێدایە.
سێر ولیام توانی بگاتە ڕاستی ھۆکاری خۆدزینەوەی بەشێکی زۆر خەڵک لەپێدانی نرخی گەیاندنی پۆستەکان بۆیە بیری دۆزینەوەی ڕێگایەکی کردەوە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی کاروباری گەیاندنی پۆستە وچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە وابوو لە سەرەتای ساڵی 1840 پڕۆژەیەکی ئامادەکرد ۆپێشکەشی حکومەتی بەریتانی کرد کە بریتی بوو لە دەرکردنی پوولی پۆستە واتا ( نرخی گەیاندنی پۆستەکە دەکەوێتە ئەستۆی نێردراو ودەبی پێشوەختە بیدات وبوونی پوولەکە ھێمایەکە بۆ پاردەان )وپاشان پەرلەمانی بەریتانی ڕەزامەندی دا لەسەر ئەو پڕۆژەیە وبەو شێوەیە یەکەم پوولی پۆستە لە ئینگلترا لە 6 مايو ساڵی 1840 دەرکرا کە ووێنەی شازادە فيكتوريا لەسەر بوو ونرخەکەی تەنھا یەک پەنس بوو وڕەنگەکەی ڕەش بوو وناوی ( پني بلاك ) بوو واتا ( پنسی ڕەش ) .
پاش بەریتانیا ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵی ١٨٤٢ پوولی پۆستەی دەرکرد ئینجا سويسرا ووڵاتانی تری جیھان بەدوایان ھاتن ووێنەی سەرۆک وکەسایەتیە بەناوبانگەکان لەسەر پوولەکان وەکو زاناو بیرمەند ونووسەر وھتدا لەسەر پوولەکان چاپ کران ...
بەم شێوەیە ئەو کچە بووە ھۆکاری دەرکردنی یەکەم پوولی پۆستە بوو.
Top