چەند رێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەی سەر رومەت بەبێ بۆتۆکس یان فیلەر

چەند رێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەی سەر رومەت بەبێ بۆتۆکس یان فیلەر
نەشتەرگەری جوانکاری بوە بە دیاردەیەکی باو لەناو بەشێک لەخانماندا، چەندین نەشتەرگەری ئەنجامدەدەن بەمەبەستی ئەوەی جوانتر بکەون، بێئاگان لەوەی چەند کاریگەری لاوەکی هەیە و بۆ هەمیشە نامێنێتەوە.

دەتوانن لەبری بەکارهێنانی فیلەر یان بۆتۆکس،بە چەند رێگەیەکی سروشتی سەر رومەتەکانت بەرزبکەیتەوە.

یەکەم: تێکەڵەی شۆفان
2 کەوچک گوشراوی لیمۆ
1 کەوچکی بچوک خومرە
14ی کوپێک شیر
1 کەوچک نیشاستە
2 کەوچک شۆفان

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، بیدە لەسەر رومەتت و بەشێوەی بازنەیی مەساجی پێبکە، دوای یەک کاتژمێر بە ئاوی شلەتێن بشۆ، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.


دوەم: ماست و خومرە
2 کەوچک ماست
1 کەوچکی بچوک خومرە
1 کەوچکی بچوک نیشاستە
1 کەوچکی بچوک بەیکین پاودەر

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، تەنیا بیدە لە شوێنی دیاریکراو ، دوای کاتژمێرێک بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی 3 جار دوبارەی بکەرەوە بۆماوەی مانگێک.




سەرچاوە: خەندان
Top