چەند رێگەیەک بۆئەوەی ژوری نوستنەکەت نوێبکەیتەوە بە تێچویەکی کەم

چەند رێگەیەک بۆئەوەی ژوری نوستنەکەت نوێبکەیتەوە بە تێچویەکی کەم
ژوری نوستن تاکە ژوری ماڵەکەتە کە هەست بە ئاسودەیی بکەیت و پشوی تێدابدەیت، هەربۆیە بایەخپێدانێکی تایبەتی دەوێت، دەتوانیت بەچەند رێگەیەک ژورەکەت نوێ بکەیتەوە بە تێچویەکی کەم.

یەکەم: هەوڵبدە سەرچاوەی روناکی ژورەکەت زیاتر بکە، گڵۆپی زیاتر دابنێ.

دوەم: ئەگەر کورسی یان مێزی زیاد هەیە لە ژورەکەت لایبدە یان شوێنەکەی بگۆڕە.

سێیەم: ئەگەر ژورەکەت قەرەباڵغە هەوڵبدە تەواوی ئەو کەلوپەلانە دوربخەرەوە کە پێویستت نییە.

چوارەم: گوڵی سروشتی لە ژورەکەت دابنێ، وادەکات هەست بە نوێبونەوەی ژورەکەت بکەیت.

پێنجەم: رەنگی دیواری ژوەرەکەت بگۆڕە، بە تەواوی ژورەکەت دەگۆڕێت.

شەشەم: ئاڵوگۆڕی کەلوپەلەکان بکە، شوێنی کەنتۆر و جێی نوستنەکەت بگۆڕە.

حەوتەم: پەردەی ژورەکەت بگۆڕە، باشترە لە هاویندا بکەیت بە پەردەیەکی تەنک و رەنگی


سەرچاوە: خەندان
Top