ڤایکينگ وشێوازی ناشتنی مردوەکانیان
August 26, 2020
رەنگا و ڕەنگ
ئەم ھۆزە بەپاشای دەریا ناسراوبوو چونکە بەردەوام لەڕێگەی دەریاوە ھێرشی دەبردە سەر ناوچەکانی تری ئەوروپا تا گەیشتە ئەڵمانیا وئینگلترا وئۆسکۆتلەندا و ئێرلەندا ....
ئەم ھۆزە خاوەنی دابونەرێتی تایبەت بەخۆی بوو سەبارەت بە ناشتنی مردووەکانیان بەشێوەیەک مردووەکە بەتەواوی جل وبەرگیەوە لەگەڵ کەرستەی تایبەتی جەنگ یان کارکردن دەخرا ناو بەلەمێک لەگەڵ مردووەکانی تر ئەگەر ھەبوون پاشان ئاگریان تێبەردەدا ئینجا بەرەو دەریا بەڕێدەکرا .
لەسەر ئاستی جیھان تەنھا ١٥ گۆڕی ڤایکینگ دۆزراوەتەوە زۆریان لە شانشینی یەکگرتوو بووە چونکە ڤایکینگەکان چەند شارێکیان لەو ووڵاتە دامەزراندووە لەوانە دبلن پایەتەختی ئێڕلەندای باکور کە گۆڕی ڤایکینگی تێدایە.