ئەو جل و ئێکسیسواراتانەی پێویستە خانمانی باڵا کورت لێیدوربکەونەوە
August 26, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: ئەو جلانەی نەخشی گەورەی تێدایە
ئەو جلانەی گوڵ یان هەر وێنەیەکی گەورەی لەسەرە گونجاو نییە بۆ ئەو کەسانەی باڵایان کورتە، باشترە نەخشی وردی لەسەر بێت.
دوەم: ملوانکەی درێژ
زیاتر باڵا بچوک دەردەخات، دەتوانن ملوانکەی کورت یان شێوەی V هەڵبژێرن.
سێیەم: ئەو جلای چەند پارچە
ئەو جلانەی چەند پارچەیەکن بیرۆکەیەکی باش نین، باشترە جلەکانت لە سێ پارچە زیاتر نەبێت، ستایلی سادە هەڵبژێرە.
چوارەم: پێڵاوی نوک درێژ
باشترە لێی دوربکەونەوە و ئەو پێڵاوانە هەڵبژێرن کە پێشەکەی خڕە.
پێنجەم: پشتێنی گەورە
ئەگەر پشتێنەکەت لە 5 سانتیم پانتربو لێی دوربکەوەرەوە، چونکە باڵا بچوکتر دەردەخات.
سەرچاوە: خەندان