چاویلكەکەی غاندی بە 340 هەزار دۆلار فرۆشر
August 23, 2020
رەنگا و ڕەنگ
خانەی (ئیست بریستول) لە هەژاری تایبەتی خۆیاندا لە تۆری كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك )گرتە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە بریتیە لە مەراسیمی فرۆشتنی ئەو چاویلكەیە كە بە 260 هەزار جونەی ئەستەرلینی فرۆشراوە و دەكاتە 340 هەزار دۆلاری ئەمریكی.
خانەی (ئیست بریستول) رایگەیاندووە كە چوار هەفتە پێش ئێستا لە ڕێگەی پۆستێكەوە ئەم چاویلەكەیان لەلایەن كەسێكەوە بۆ هاتووە، دوای لیكۆڵینەوەی وردیش دەركەوتووە كە لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن غاندی ئەو چاویلكەیە دراوەتە مامی ئەو کەسەی پۆستەکەی ناردووە.
هەروەها خانەكەی نووسیویەتی: "گاندی یەكێك بووە لەو كەسایەتییانەی بەوە بەناوبانگ بووە كە زۆرجار چاویلكەكەی بەخشیوەتە ئەو كەسانەی لە ژیاندا یارمەتی داون".
سەرچاوە: basnews