چۆن چارەسەری سوتانی پێست بکەیت بەهۆی تیشکی خۆرەوە
August 18, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: سەرەتا خاولیەک تەڕ بکە و لەسەر پێستت دایبنێ، یان بە ئاوی سارد خۆتبشۆ.
دوەم: هەوڵبدە بە شێوەیەکی سروشتی شێداریبکەرەوە، دەتوانیت ئالۆڤێرا بەکاربهێنیت، هەوروەها رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.
سێیەم: ماست و خەیار کاریگەری زۆر باشیان هەیە لەسەر چاککردنەوە شوێنی سوتاوی خۆر، هەوڵبدە رۆژانە بەکاریبهێنە.
چوارەم: دوای ئەوەی جەستەت ئەو پێستە سوتاوانە لێدەکاتەوە کە بەهۆی خۆرەوە سوتاون، هەوڵبدە بەردەوام کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.
سەرچاوە: خەندان