سێ باوترین هەڵەی جل پۆشین کە ستایلەکەت تێکدەدات

سێ باوترین هەڵەی جل پۆشین کە ستایلەکەت تێکدەدات
رەنگە ئەو جلەی دەیپۆشیت گرانبەها بێت یان زۆر سەرقاڵی بیت تا رێکی دەخەیت، بەڵام ئەوانە مەرج نین بۆئەوەی ستایلێکی جوانت هەبێت، چەند هەڵەیەکی رێکخستنی جلوبەرگ هەیە کە خانمان زۆرکات دەکەن و ستایلەکەیان دەشێوێنێت.

یەکەم: جلی گەورەتر یان بچوکتر لە قەبارەی خۆت
ئەو جلەی دەیکڕیت دەبێت بە قەبارەی جەستەی خۆت بێت نەک گەورەتر یان بچوکتر، چونکە سەرنجڕاکێشی جلەکەت کەمدەکاتەوە.

دوەم: نەپۆشینی جل بەپێی شێوەی جەستە
ئەو جلەی دەیپۆشیت پێش هەمو شتێک دەبێت لەگەڵ شێوەی جەستەت بگونجێت، ئەگەر شێوەی جەستەت هەر شێوەیەکە هەوڵبدە بە پۆشینی جلەکانت هاوسەنگی بکەرەوە.

سێیەم: رێکنەخستنی پێڵاو لەگەڵ جل
بە گشتی خانمان زیاتر پێڵاو فەرامۆش دەکەن، بەڵام پێڵاو بەشێکی گرنگی ستایلەکەتە، پێویست نییە پێڵاو لەگەڵ رەنگی جانتا رێکبخەیت، بەڵام گرنگە جۆری پێڵاو لەگەڵ جۆری جل رێکبخەیت، بە واتایەکی دیکە مەرج نییە هەمو جلێک لەگەڵ پێڵاوی بەرز جوان بێت، هاوکات مەرجیش نییە هەمو جلێک لەگەڵ پێڵاوی نزم جوان بێت.



سەرچاوە: خەندان
Top