فینلاند ئەمساڵیش بە خۆشگوزەرانترین وڵاتی جیهان دەستنیشان كرا

فینلاند ئەمساڵیش بە خۆشگوزەرانترین وڵاتی جیهان دەستنیشان كرا
گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانس بۆ سێیەم ساڵ لەدوای یەكتری وڵاتی فینلاند بە خۆشگوزەرانترین وڵاتی جیهان دەستنیشان كرد.


وەك نەریتی ساڵانەی خۆی، گۆڤاری گڵۆبال فاینانس بۆ ئەمساڵیش ریزبەندی خۆشگوزەرانترین وڵاتانی جیهانی دەستنیشان كرد.


گۆڤارەكە لەم هەڵسەنگاندنەیدا پشتی بەستووە بە چەند پێوەرێك، لەوانە ئاستبەرزی دامەزراوەكانی تەندروستی، كۆمەڵایەتی، تێكڕای تەمەنی هاووڵاتییان و ئازادی لە هەڵبژاردنی بوارەكان.


لە ڕیزبەندییەكەدا وڵاتی دانیمارك لە پلەی دووەم و وڵاتی سویسراش لە پلەی سێیەمدایە.


ڕیزبەندییەكە لە نێوان 153 وڵاتی جیهاندا كراوە، وڵاتی ئەفغانستان دواهەمینی وڵاتانی جیهانە لە ڕووی خۆشگوزەرانییەوە.




سەرچاوە: basnews
Top