کەپسوولەی ئۆڵم

کەپسوولەی ئۆڵم
کەناڵی DW ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە شارەوانی شاری ئۆڵمی سەر بە وویلایەتی بادن فۆرتمبێڕگی ئەڵمانی ھەڵسا بە دانانی کەپسوولی ئۆڵم ( کابینەی خەوتن ) لە گۆڕستانی شارەکە بۆ مەبستی دابینکردنی جێگای خەوتن بۆ ئەو کەسانەی شوێنی نیشتەجێبونیان نیە ولە سەر سەرشەقامەکان دەخەون تاوەکو بیانپارێزیت لە سەرمای زستان ودابەزینی پلەی گەرما کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.
ئەم کەپسوولەیە لە پلێت ودار دروست کراوە وئامێرێ گەرمکەرەوە وفێنکەرەوەی تێدایە جگە لە ئامێری ئاگادارکردنەوە لە کاتی بەتاڵ بوون و شاغڵ بوون.
Top