لێو لوتكەی جوانیی جەستەیە

لێو لوتكەی جوانیی جەستەیە
هەر چەندی گرنگیی بە جوانیی لێو بدەین، ناگەین بەو ئەنجامەی كە مەبەستە، واتە لەگەڵ هەر دیمەنێكدا، شیاوی كراوەیی و ئامادەكارییەكی تایبەتە، جوانیی لێو لەگەڵ جوانی بەشێكی دیكەی جەستە خۆی بە دوور دەگرێت، واتە تەنیا لێو دەتوانێت سەرتاپای جەستە جوان بكات، پسپۆرەكانی جوانكاری دەڵێن: جوانی لێو كاریگەری زیاتری هەیە لە جوانی سەرتاپای جەستە، واتە كاتێك توانیمان لێو جوان بكەین، دەگەین بە لوتكەی جوانی تەنانەت بۆ جەستەش، لە جوانكاریی لێو، چەندین لایەن هەن كە شێوازیان دەگۆڕێت، لەوانە : رەنگ بۆ لێو گرنگترین بەهای جوانی دەبێت، ئەو رەنگەی لەسەر لێو دەبێت، لە دوورەوە جوانی و كاریگەریی خۆی دەنوێنێت، تەنانەت رەنگی كراوە بەشێكی گرنگی جوانیی لێوە، هەروەها سەبارەت بە رەنگ بەپێ وەرز و شوێنەكە دەگۆڕێت، لەوانە: بۆ وەرزی ئێستای پایز، دەتوانین سوود لە رەنگەكانی : سوور-پەمەیی-سووری تۆخ-پەمەیی كاڵ وەربگرین، وەك بەشێكی جوانی لێو، سەبارەت بە شێوەی لێویش، یان دانانی هێڵكاریی لێو، جوانی خۆی هەیە،، بۆیە خانمان دەبێ وریابن لە هەڵبژاردنی هێڵكاریی لێو، چونكە وادەكات شێوەی لێوت دیار بخات، بە جۆرێك، هەندێك جار هێڵكاریی لێو، دەبێتە مایەی شێواندنی جوانیی لێو، بۆیە دەبێ ئاگاداری رەنگ و شێوە و هێڵكاری لێو بین.
Top