ژاژی!

ژاژی!
ژاژی یەكێكە لەو خواردنە كوردەواریانەی كە كەسانێكی تایبەت هەن حەز لە خواردنی دەكەن، لەگەڵ ئەوەی تامێكی جیاوازی هەیە لەگەڵ خواردنەكانی بەروبوومی ئاژەڵ، كەچی سوودێكی گرنگی هەیە بۆ جەستە و شێوەكەشی وەك لۆر وایە، بەڵام بوونی هەندێك گیای سرووشتی تێدەكرێت، كە شێوەی لە لۆر جیا دەكاتەوە. رێگەی دروست كردنی ژاژی قورسە و بە هەموو كەسێك دروست ناكرێت، رێگەی تایبەتی خۆی هەیە، ئەویش بەم شێوەیە دەبێت:
دوای ئەوەی كە لۆر دەكرێت بە پەنیر، دوای ئەوەی ئاژەڵ سەر دەبڕدرێ و پێستەكەی كە پێیدەگوترێ (گرواندن) زیاتر لە پێستی بزن و مەڕ، وەكو كەوڵكردن نییە، ئەو لۆرەی ئامادە دەكرێت بۆ پەنیر، لە ناو ئەو گرواندنە دەكرێت، تا ماوەیەكی زۆر، نێوان (2) تا (3) مانگ، پاشان، لەناو ژاژی جۆرە گیایەكی تێدەكرێ، بۆیە ئەو گیایە دەخرێـتە ناو ژاژی تاوەكو، ژاژییەكە تێكنەچێت و بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، ژاژی خواردنێكە بەیانیان و ئێواران دەخورێت، شێوەكەشی هەر وەك گوتمان لە لۆر دەچێت، بەڵام رەنگی ئەوەندە سپی نییە وەك لۆر، لەگەڵ ئەوەشدا شتی دیكەی تێدایە و شێوەكەی بۆرترە یەكێكە لەو خواردنانەی لە شیری ئاژەڵ دروست دەكرێت.
Top