(14) پیاڵە بە دەستێك هەڵدەگرێت

(14) پیاڵە بە دەستێك هەڵدەگرێت
كەسانێك هەن خاوەن بەهرە و كاری جوان و سەیرن، ئەمەش لە كارەكانیان دەردەكەوێت، كاتێك كارێكی وا دەكەن لە سرووشتی كاری خۆیان دەردەچن و ئەمەش یان لە رێگەی فێربوونەوەیە، یان لە خۆیەوە دروست دەبێت، وا دیارە لە كوردستانیش ئەو جۆرە بەهرەیە هەیە، ئەو پیاوە كاری چایچی دەكات و نزیكەی (13) ساڵە لە چایخانە كار دەكات، شەوێكیان بەرێكەوت بینیم، ژمارەیەكی زۆر پیاڵەی پڕ چای هەڵگرتبوو، منیش چوومە لای و لێم پرسی، تا چەند پیاڵە دەتوانیت بە دەستت هەڵبگریت، كاكە فەرهادیش وەڵامی دامەوە، كە بەكردار توانی (14) پیاڵەی پڕ چای بە دەستێكەوە هەڵبگرێت، ئەمەش یەكێكە لەو بەهرە سەیرانەی كە مرۆڤ لە كاتی كاركردندا ئەنجامی دەدات.
Top