شێوە و جوانی كەرەستەكانی ژووری چێشت

شێوە و جوانی كەرەستەكانی ژووری چێشت
ژووری چێشت لە گشت ماڵێكدا پێویستی بە چەندین كەرەستە و ئامادەكاری و پاك راگرتن هەیە، بۆیە دەكرێ ئەو ژوورە لە ژوورەكانی دیكەوە جوانتر و رازاوەتر بن، بەمەش دەتوانین سوود لە دیكۆری ژووری چیشت وەربگرین تاوەكو لەگەڵ دیكۆری ماڵدا هاوتا و كارامە بێ لە جوانی و كەرەستەكانی ئەو ژوورە، تەنیا كەرەستەیەكی بچووك دەتوانێ هۆكارێكی جوانی بێ بۆ ژووری چێشت، بۆیە دەكرێ لە رێگەی ئەو كەرەستە و پێداویستیانەی ژووری چێشت، بەمەش لە جوانترین دیمەنی ئەو ژوورەدا، رێگەیەكی تایبەت و رازاوە بە دی دەكەین، ئەویش بە دانانی ئێكسسوار و كەرەستەكان هەر یەكە بەپێ پێویستی و جێگە و تایبەتمەندی خۆی، گشت ئەو كەرەستانەی لە ژووری چێشت دادەنرێن، دەبێ یەكێك لەو سیفاتانەی تێدابێ، یەكێكیان، جوانی شێوەی كەرەستەكە، یان رەنگی كەرەستەكە، كە ئەوەیان كاریگەری زیاتری هەیە لە جوانی شێوە،چونكە رەنگ زیاتر سەرەنجڕاكێشترە لە شێوە، بۆیە دەتوانین ئەو جۆرە ئێكسسوارە هەڵبژێرین كە شێوە و رەنگێكی جوانی هەیە، بۆیە دەتوانین سوود لەو دوو لایەنە وەربگرین تاوەكو دیمەنێكی جوان لە كەرەستە و پێداویستییەكانی ژووری چێشت وەربگرین لە دیكۆری ماڵ.
Top