نینۆكەكانی مەترێك درێژە

نینۆكەكانی مەترێك درێژە
ئەوانەی خولیایەك دەیانگرێ، بە هیچ جۆرە بیرۆكە و كاری كەسانی دیكە نایگۆڕن، لەسەر كارەكەی خۆیان بەردەوام دەبن، ئەمەش وەك خولیایەكی شێتانەیە، ئەوە سەرنجڕاكێشە، كاتێك خولیایەكە بە كارێكی سەیر دەبێ، وەك ئەو ئافرەتە ئەمریكیەی كە خولیای درێژبوونی نینۆكەكانی پەنجەیەتی، ناوی (كریس واڵتۆن) و تەمەنی 45 ساڵە و نزیكەی (19) ساڵە نینۆكی پەنجەی نەبڕیوە، درێژی نینۆكی پەنجەی ئەو ئافرەتە نزیكەی مەترێك دەبێ، كە خۆشی دەڵێ: نینۆكەكانم هیچ ئاستەنگ نین لەبەردەم كارەكانی رۆژانەم و تەنانەت كاروباری ماڵیش ئەنجام دەدەم و پیانۆش دەژەنم و خاوەنی (5) منداڵیشم.
Top