هاتوچۆی جاران لە كوردستان

هاتوچۆی جاران لە كوردستان
لەسەردەمی كۆندا، لەكوردستان هاتوچۆ زۆر ئاستەم بووە، تەنانەت بەوڵاغ و ئەسپ سواری بووە، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوانەی كە ئاژەڵیان هەبووە بۆ هاتوچۆ، ئەوەی باسی دەكەین بەر لەهاتنی ئوتۆمبێلە بۆ عێراق و كوردستان، واتە لەساڵانی پێشوو تاوەكو پەنجا و شەستەكان كە خەڵك ئەو كاتە بوون بەخاوەن ئوتۆمبێلی خۆیان، وەك لەو چەند وێنانەوە دەبینین كە خەڵك بەسەر پشتی ئەسپ و وڵاغەوە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا هاتوچۆ دەكەن، بۆیە لەپێش دەركەوتنی ئوتۆمبێل، شتێك پەیدا بوو بۆ هاتوچۆی خەڵك كە پێ دەگوترا: گەلیسكە، كە ئامێرێك بوو لەشێوەی ئوتۆمبێل وابوو، لەدوو نهۆمەوە پێكهاتبوو و بەئەسپ و وڵاغەوە ڕادەكێشرا، لەژێرەوەش بەچوار تایەوە دەڕۆیشت، ئەمەش وەك پاسی سەردەمی ئێستا كاری كردووە و خەڵك پێوەی هاتوچۆی كردووە، بیرۆكەیەكی جوان بووە و تەنانەت دوای پەیدابوونی ئوتۆمبێل و شەمەندەفەر، ئەو گەلیسكەیە نەما و ئیتر خەڵك ڕووی لەئامێرەكانی هاتوچۆ تازەكان كرد.
Top