شاجوانی یۆرۆ و شاجوانی كوردستان

شاجوانی یۆرۆ و شاجوانی كوردستان
هاوكات لەگەڵ دەست نیشانكردنی شاجوانی كوردستان، كە كچێكی خەڵكی ڕانیەی سەر بەشاری سلێمانییە و ناوی (شێنێ عەزیز)ە، و ئێستاش دانیشتووی وڵاتی نەرویژە، كەچی گلەیی و ڕەخنەیەكی زۆر لەسایت و پەیگەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە لەوەی شاجوانی كوردستان بەم شێوەیە جوان نەبووە كە هەڵبژێردراوە، لەهەمان كاتیشدا لەدوای كۆتایی هاتنی پاڵەوانییەتی یۆرۆی 2012، یەكێك لەهاندەرانی ئەو پاڵەوانێتیە بوو بەشاجوانی یۆرۆی ئەمساڵ، كە كچێكی وڵاتی پۆڵەندایە و ناوی (ناتالیا سیفیك)یە، سەرەڕای جوانی ئەو خانمە، كەچی لەگشت یارییەكانی ئەو جامە بەشدار بوو، تەنانەت لەیاری دەرچوونی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، بەزەردەخەنە و پێكەنینەوە پێشوازی لەخەڵك دەكرد، ئەو كچە خاوەن جوانییەكی ناسكە و پێستی ئەسمەرە و بەمەش وایكرد ببێتە بەرچاوی خەڵك و لەدوای ئەو ڕاپرسیەی كە ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئەنجامی دا، ئەو خاتوونە نازناوەكەی بردەوە و بووە شاجوانی یۆرۆ.
Top