نەخش و ڕەنگی بۆیەی نینۆكی پەنجە

نەخش و ڕەنگی بۆیەی نینۆكی پەنجە
مۆدەی بۆیە كردنی نینۆك، كە ئێستا وەك مۆدەیەكی كلاسیك دەناسرێ، بەسەرچووە و تەنانەت مۆدە تازەكان دەبنە شوێنگرەوەی مۆدەی كلاسیك، كە لەمۆدەكانی كلاسیك و پێشوودا تەنیا ڕەنگێك بەكاردەهێنرا بۆ بۆیەكردنی نینۆك، ئەمەش وەك هەنگاوێكی جوانكاری كە بەپێی ستایلەكانەوە ڕەنگێكی دیاریكراو وەك: سوور – پەمەیی-سووری جەرگی – قاوەیی-شین، دادەنرا بۆ ڕەنگی نینۆك، كەچی لەمۆدە تازەكاندا، ئەو شێوازە باوی بەسەر چووە و دیمەنی تازە هاتۆتە كایەوە. ئەو مۆدە تازانەش بریتیین لە: دانانی نەخش و بۆیەی ڕەنگاوڕەنگ، لەشێوەی یەكەمەوە كە نەخش كردنە لەسەر نینۆكی پەنجە، مۆدەیەكی جوان و سەرنجڕاكێشە و دەكرێ چەندین نەخش و نیگاری جوان لەسەر نینۆكەكان ئامادە بكەین، ئەمەش بەڕێگەی بۆیەی ئامادەكراو كە دەخرێتە سەر نینۆك و خۆی دەچەسپێ، یان دەكرێ بەفڵچەی بۆیە، نەخشەكە ئەنجام بدرێ، كە هەر نەخشێك بێ تەنیا ئەوەبێ كە بەخواست و دڵی ئەو كەسە بێ. شێوەی دووەمیش، توانیویانە یەك ڕەنگی پێشوودا، بگۆڕن بۆ مۆدەیەكی دیكە كە زیاتر لەڕەنگێك بەكاردەهێنرێ بۆ بۆیەكردنی نینۆك. واتە لەسەر نینۆكێكدا زیاتر لەڕەنگێك هەبێ، ئەمەش دەكرێ لەسەر تەنیا یەك نینۆك بێ، یان یەكێك لەنینۆكەكانی پەنجە ڕەنگی جیاواز بێ لەگەڵ ئەوانەی دیكە، هەردوو لەم مۆدەیە، شێوازێكی جوان دەردەخەن، تەنانەت شێوەی یەكەم كە دانانی نەخشە، باوی زیاترە و مۆدەیەكی سەرنجڕاكێشترە.
Top