قژێك تەمەنی(14) ساڵە

قژێك تەمەنی(14) ساڵە
ئەوانەی حەز بەقژی درێژ دەكەن، خۆزگە دەخوازن كە لەماوەیەكی كورتدا قژیان درێژ بێ، بەڵام ئەوەش پێویستی بەچاوەڕوانییە، هەندێكیش حەز بەقژی درێژ ناكەن، بەڵام ئەو خانمە لەمنداڵیەوە حەز بەقژی درێژ دەكات، تا ئێستا نزیكەی (14) ساڵە قژی نەبڕیوە، ئەمەش وەك تەمەنێكی زۆرە و بۆیە ئێستا بۆتە یەكێك لەخاوەن درێژترین قژ لەجیهاندا، كچێكی وڵاتی چین (نی لینمی) دوای تێپەڕبوونی چواردەساڵ تاوەكو ئێستاش قژی نەبڕیوە، درێژی قژی ئێستای دەگات بە(253) سەنتیمەتر، واتە زیاتر لەدوو مەتر و نیو، یەكێك لەو گرفتانەی ئەو خانمە تووشی دەبێتەوە، شووشتنی قژی و یان هەڵگرتنییەتی لەماڵ و دەرەوە.
Top