وێنەیەكی دێرینی یانەی هەولێر

وێنەیەكی دێرینی یانەی هەولێر
وێنە كۆنەكان یادگاری و بیرەوەرییەكی گەورە تۆمار دەكەن لەڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆ، تەنانەت ساتێكە لەڕابردوو ئەمڕۆش دەبێتە یادگارییەكی دێرێن، تیپی یانەی هەولێر كە ساڵانێكە دامەزراوە و سەرەتای دامەزراندنی ئەو یانەیە بۆ ساڵی 1968 دەگەڕێتەوە كە بەسەرپەرستی یاریزانان و وەرزشخوازانی شاری هەولێر، سەرەتا بەبیرۆكەیەك دەستی پێكرد و دواتر كاری لەسەر كرا و بەماوەیەكی كەم بووە یەكێك لەیانە بەهێزەكانی عێراق تا بەشداری بكات لەخولەكانی عێراق، وێنەیەكی ئەو یانەیە لەساڵی (1974) گیراوە واتە لەدوای (6) ساڵ پاش دامەزراندنی ئەو یانەیە، كە لەو ساڵە یانەی هەولێر چەندین نازناوی بەدەست هێنابوو، وێنەكە لەم یاریزانانە پێكهاتووە: لەلای ڕاست لەسەرەوە: ئەسعەد عەلی، خالس قۆجە، خوالێخۆشبوو ڕەشاد سابیر، حەسیب نورالدین، نەجات عەبدولواحید، شێرزاد خەلیل، ڕاهێنەر محەمەد خەلیل. ئەوانەی خوارەوەش كە دانیشتوون: غازی حسێن، شەهاب ئەحمەد، ئازاد عبدولڕەحمان، نەریمان محەمەد، خوالێخۆشبوو ئیسماعیل كەمال.
Top