نەورۆزی (1937) لەكوردستان

نەورۆزی (1937) لەكوردستان
نەورۆز ئەو بۆنە پیرۆزەی ساڵانە بەچەندین چالاكی و فیستیڤاڵی گەورە یادی دەكرێتەوە و دەبێتە چەند ڕۆژێكی خۆش و خرۆش بۆ گشت خەڵكی كوردستان، بێگومان لەسەردەمی پێشوودا تاوەكو ئەمڕۆش یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە جیاوازی هەبووە، كە لەكۆندا لەسەر چیاكانی كوردستان ئاگر دەكرایەوە و وەك هێمایەك بۆ ئەو ڕۆژە، وێنەیەكی دێرین گیراوە لەڕۆژی یەكەمی نەورۆز واتە (1)ی ئازاری ساڵی (1937) لەشاری هەولێر یادی ئەو ڕۆژە كراوەتەوە، ئەویش بەسووتاندنی (7) تایەی ئوتۆمبێل، ئەمەش لەلایەن دوو گەنجی شاری هەولێر و لەگەڵ بوونی كۆمەڵە منداڵێك لەیادكردنەوەی ئەو ڕۆژە، شوێنی ئاگرەكە نزیك گەڕەكی خانەقایە و كە وەك یادكردنەوەیەك لەناوەڕاستی شەقامدا یادی ئەو ڕۆژەیان كردۆتەوە، ئەمساڵیش وەك بۆنەیەكی تایبەت چەندین فیستیڤاڵ لەگشت شارەكانی كوردستان بۆ یادی نەورۆز بەڕێوە چوو.
Top