جینزی كورت و درێــــــــــــــــــــــــــژ بۆ كـچانی هەرزەكار

جینزی كورت و درێــــــــــــــــــــــــــژ بۆ كـچانی هەرزەكار
دەتوانین لەڕێگەی جلوبەرگەوە گەورەترین جوانی بۆ خانمانی هەرزەكار و تازەپێگەیشتووان دابین بكەین، چونكە جوانی جلوبەرگ كاریگەرە و دەبێتە یەكێك لەو مۆدانەی كە لەنزیكەوە ڕازاوەیی و جوانی جەستەی خانمانی هەرزەكار نیشان دەدات، هەوڵێكی جوانی سەركەتوو دەبێ كاتێك خانمانی تازەپێگەیشتوو لەدیمەنی و جوانی منداڵیەوە دەربكەون، نەك لەخانمێكی گەورە و تەواو، چونكە جەستەی كچانی هەرزەكار ناسكە و بەجەستەی منداڵی بچووكەوە لێكبچێ جوانتر دەبێ. لەگەڵ ئەوەی مۆدەی ئەوساڵی هاوین جلی تەنوورە دەبێ، بەڵام بۆ كچانی تازەپێگەیشتوو جیاوازی هەیە و مۆدەیەكی دیكە بۆ ئەوان دانراوە. ئەو مۆدەیە خۆی دەنوێنێ لەجینزی كورت، ئەو مۆدەیەی كە بەسێ چارەگ ناسراوە. جینزی كورت دیمەنێكی ناسكی هەیە، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ جلێكی سەرەوەی شایستە بپۆشرێ، دەبێتە دەستە جلێكی ئامادەكراو، تەنانەت حەز و ئارەزووی ئەو خانمە بچووكانەوە دەبێ لەئاسانی پۆشینی ئەو جۆرە جلە، دەكرێ ئەو مۆدەیە بۆ دەرەوە و ماڵەوە بپۆشرێ، چونكە دیمەنی شاراوەیە و جوانە، هەروەها دەتوانین لەهەڵبژاردنی ڕەنگی ئەو جینزە كورتانەوە، لەچەندین ڕەنگەوە بێ، دەكرێ هەمان جینزی درێژیش بپۆشرێ بۆ ئەو خانمانەی حەز بەجینزی كورت ناكەن، چونكە ئەویش هەمان جوانی هەیە و بەڵام ئەو مۆدەیە بۆ خانمانی گەورە نەشیاو دەبێ و بۆیە دەكرێ لێوەی دوور بن.
Top