دیمەنە جوانەكانی پەلكە زێڕینە لەكوردستان

دیمەنە جوانەكانی پەلكە زێڕینە لەكوردستان
پەلكە زێڕینە، ئەو دیاردە سروشتییەی كە لەكاتی باران بارینێكی نەرم و نزمدا دەردەكەوێ، بریتییە لەكۆمەڵە ڕەنگێكی جوان و لەتەنیشت یەكتر كە بەیەكەوە دەردەكەون، لەو كاتە دەردەكەوێ كە تیشكی خۆر دەشكێ و دەبێتە چەند پارچەیەك و لەنێو دڵۆپەكانی باران دەردەكەوێ و لەم كاتەدا تیشكەكان دەبێتە شەپۆلە تیشكێكی بینراو بەچاوی سادەوە دەبینرێ، بەڵام ئەو ڕەنگانەی لەتیشكی خۆر هەن بەچاو نابینرێن تەنیا لەتاقیگە و یان لەكاتی پەلكە زێڕینەدا ئەو ڕەنگە جوانانە دەردەكەون، بەهۆی ئەوەی كوردستان ناوچەیەكی شاخاوی و بارانی زۆرە، ئەو دیاردەیە لەوەرزی بەهاران دەردەكەوێ و لەزۆربەی چیاكان و شارەكانی كوردستان پەلكە زێڕینە میوانی گشت خەڵكی كوردستان دەبێ، لەم وەرزەی داهاتوودا كە وەرزی بەهارە و ئیتر ئەو دیاردە بەدی دەكرێ و دیمەنێكی جوان لەئاسمان دەبەخشێ و ڕەنگەكانیشی پێكهاتووە لەم چەند ڕەنگە كە بە زنجیرە دەردەكەون ئەمانەن: (سوور –پورتەقاڵی- زەرد- سەوز-شین-شینی تۆخ زیاتر لەڕەنگی نیللیدا دەردەكەون- دوا ڕەنگیش وەنەوشەیی) دەبێ.
Top