كراسی كوردی گوڵدار

كراسی كوردی گوڵدار
بەهاوكاری دیزاینەری جلوبەرگ (نیشاخان) لەوڵاتی سوید
نیشا خان، وەك دیزانەرێكی بواری جلوبەرگ و ستایلە تازەكان، یەكێك لەدیزانەكانی كە كراسێكی كوردییە و لەدوو ڕەنگی سەرەكی پێكهاتووە، ئەو كراسە شێوازێكی تازەی هەیە لەمۆدەی كراسی كوردی، تەنانەت ستایلێكی مۆدێرنە و لەسەر ستایلی كلاسیك و بەگۆڕانكارییەكی سادەوە كاری لەسەر كردووە، ئێمەش بۆ هەر جارێك جۆرێك لەشێواز و ستایلە تازەكانی كراسی كوردی پێشكەش بەخانمان و خوێنەرانی گۆڤارەكەمان دەكەین.
ئەو كراسە پێكهاتووە لەدوو بەشی سەرەكی، كە سەرەكییەكە كراسەكەیە و ئەوەی دیكەش ئێلەگە، كراسێكی سادە و ساكارە، كە دیمەنێكی خنجیلانەی هەیە، جوانی ئەو كراسە لەشێوە و ڕەنگی قوماشەكەیە، كە قوماشەكەی لەدوو جۆرە ڕەنگ پێكهاتووە ئەوانیش ڕەش و سپی، بەڵام زیاتر ڕەنگە سپییەكە زاڵترە بەسەر ڕەنگە ڕەشەكە، ئەمەش وادەكات كە كراسەكە زیاتر لەڕەنگی سپی خۆی بنوێنێ، بەشێوازێكی مۆدێرن دیزان و درووێنی بۆ كراوەكە دەكرێ بەیەكێك لەجوانترین مۆدەكانی كراسی كوردی دابنرێ، ئەو كراسە كوردییە لەڕەنگی ڕەش و سپی گوڵدارە، دەكرێ بۆ بۆنە تایبەت و گشتییەكان بپۆشرێن، تەنانەت مۆدەیەكی جوانە بۆ گەشت و سەیرانیش وەك كراسێكی سەرەكیش لەبەر بكرێ.



Top