جوانی و سوودمەندی و گرنگی بەنداوی دەربەندیخان

جوانی و سوودمەندی و گرنگی بەنداوی دەربەندیخان
كوردستان پڕە لەچیا و دۆڵ و بەرزی و نزمی و ئاوەڕۆ و سەرچاوەی ئاوی سروشتی و چەندەها سەرچاوەی سروشتی كە دەكرێت گەورەترین سوود ببەخشن لەگشت بوارێكدا، یەكێك لەو شوێنەی كە سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری لێوە كۆدەبێتەوە، ئەویش بەنداوی (دەربەندیخان)ە، ئەو بەنداوە دەكەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەدووری (65) كیلۆمەتر لەشاری سلێمانی و دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك ئەو بەنداوە لەساڵی (1961) دروست كراوە و كاری كردووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی دروست كراوە و لەچركەیەكدا نزیكەی (25 تا 26) مەتر سێجا ئاو دەڕوێنێ، ئەو شوێنە ئێستا بەدەریاچە ناوزەند دەكرێ و لەشێوەی دەریاچەیەك بڕە ئاوێكی زۆری لێ كۆدەبێتەوە كە سەرچاوەكەی باران و ئاوی چیاكانە، ئێستا ئەو بەنداوە كار دەكات و لەتوانای دایە چەندەها میگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێ بەهێزی (كەهرۆ ئاوی) كە پرۆسەیەكە توانا و هێزی ئاو بەتۆڕبین دەبەسترێتەوە و وادەكات كە هێزی ئاو ئەو تۆڕبینە گەورانە بسوڕێنێ و لەگەڵ ئەو جووڵەیە كارەبا دروست دەبێ، جگە لەوەش ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە، دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری، تەنانەت ئەو شوێنە بۆتە شوێنێكی گەشت و گوزار و ڕاوكردنی ماسی كە ساڵانە هەزارەها لەخەڵكی كوردستان و عێراق سەردانی ئەو شوێنە خۆشە دەكەن.



Top