هاوڕەنگی لەدیكۆری ژووری نووستندا

هاوڕەنگی لەدیكۆری ژووری نووستندا
دیكۆر لەهەر لایەنێكەوە سەیر بكرێ، دەبێ بەجوانترین نشونما كاریگەری جوانی خۆی هەبێ و تاڕادەیەكیش سەرنجڕاكێش بێ، بەمجۆرە دەكرێ شێوازەكانی جوانی لەدیكۆرەكان بەدی بكەین، تەنانەت دیكۆری ماڵ یەكێكە لەگرنگترین دیكۆرەكان بۆ جوانییەكی ڕەها كە خەسڵەتی هێمن كەرەوە و ناسكیش ببەخشێ، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەكی تەواوی هەیە لەبەهاكانی خۆی كە لەهەر بەشێكی ماڵدا دابنرێ، یەكێك لەو دیكۆرانەی جێگەی گرنگیدانە، ئەویش بریتییە لەژووری نووستن، كە جێگەیەكە بۆ ئارامی و حەسانەوە، بەمەش دەبێ گشت مەرجەكانی پێداویستییە تایبەتەكانی دیكۆر لەخۆ بگرێ، لەوانە: ڕەنگ و دیكۆر و كەرەستە و شوێنی دانانی كەرەستەكان لەشوێنی خۆیان بن، بەڵام گرنگترین بەشەكان لەژووری نووستن، بریتییە لەڕەنگی ژوور و كەرەستەكان، كە ئەو دوو هۆكارە بەهای دیكۆری ژوورەكە دەردەخەن، بۆ تازەترین دیكۆرەكان كە یەكێك لەگرنگترین مەرجەكانی، دەبێ ڕەنگی ژوورەكە یان كەرەستەكان هاوڕەنگ بن، بەمەش گەورەترین سەرسامی دروست دەكات.
Top