ئەڵقە بۆ زیاتر لەپەنجەیەكی دەستی خانمان

ئەڵقە بۆ زیاتر لەپەنجەیەكی دەستی خانمان
ئێكسسوارەكان بەگشتی سەرمایەیەك لەجوانی دروست دەكەن، كاتێك خانمان بەشێوەیەكی دروست هەڵیدەبژێرن و دەیپۆشن، بەتایبەت ئەوانەی شێوەیەكی بچووك و جوانییەكی گەورەیان هەیە، تەنانەت لەگەڵ جوانییەكەی هێمایەكی تایبەت لەخۆ دەگرێ و دەبێتە یەكێك لەجوانترین ئێكسسوارەكان، ئێكسسواری ئەڵقە و ئەنگوستیلە، ڕۆڵێكی گرنگتر دەبینن لەئێكسسوارەكانی دیكە، بەهۆی ئەوەی لەشوێنێكی بەرچاوە و بەشێوەیەكی ڕازاوەتر دەردەكەوێ، چونكە جوانی دەستەكان بەلای خانمانەوە بەڕێژەیەكی بەرزتر لە جوانی دادەنرێ، بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرە لەشێوە و جۆرەكانی ئەڵقە و ئەنگوستیلەكان، كە وادەكەن هەر خانمێك جۆرێك لەو مۆدە و شێوانە بپۆشن كە شیاوی جوانترین شێوە بن، یەكێك لەمۆدە جوانەكانی ئەڵقە و ئەنگوستیلەكان لەساڵی (2012) دەركەوتووە، ئەویش جۆرێكە كە دوو یان زیاتر لە دوو پەنجە دەگرێتەوە و بەپێچەوانەی مۆدەی پێشوو كە لەیەك پەنجە دەخرا.
Top