رادیۆ كۆنەكان یادگاریمان بەبیر دەهێننەوە

رادیۆ كۆنەكان یادگاریمان بەبیر دەهێننەوە
رادیۆ یەكێكە لەو ئامێرە ڕاگەیاندنە كۆنەی كە مێژوویەكی درێژی هەیە، لەساڵی (1901) داهێنرا لەلایەن زانای ئیتاڵی ماركۆنی، كە ئامێرێكی دەنگە و دەچێتە گوێچكەی گشت كەسێك و هەریەك لەئێمەش یادگاریمان لەگەڵ ئەو ئامێرە بچووكە هەیە، زۆر جار دەبینین پیاوێكی پیر ڕادیۆیەكی بچووكی بەگوێچكەی خۆی وەناوە و خۆی بە جیهان دەبەستێتەوە، یان خانمێك لەماڵدا خەریكی ئیش و كارە و ڕادیۆكەی پێكردووە، كە ئامێرێكی گرنگ و تایبەتە، ڕەنگە هەموومان زۆرجار ئەو شێوە ڕادیۆیەی جارانمان لەهەندێ ماڵی كۆن یان ئەنتیكەخانەكان بینیبێت، ئەو ڕادیۆ كۆنانە سەرەتا و شێوازی كۆنی ڕادیۆ بوو كە لەساڵانی زووەوە هەبوون، تەنیا لەچەند شوێنێك و بەدەگمەنی بەرچاو دەكەوت، ئەوەی شایەنی باسە مانەوەی ئەم شتە كۆن و دەگمەنانە خەرمانێكە لە ئەنتیكەخانەی كوردی و ئەوە دەردەخات كە لەزووەوە ئەو ئامێرەیان بەكار هێناوە، ئێستاش ڕادیۆ زیندووە و بۆ نموونە لەزۆربەی جۆرە هاندەكانی مۆبایل دانراوە و ئیش دەكات.
Top