زەیتوونەی ڕاستەقینە ببینە!

زەیتوونەی ڕاستەقینە ببینە!
بێگومان هەموومان كارتۆنی (پاپای)مان بینیوە، كە ئەو پیاوەی هەردەم ڕێكلام بۆ (سپێناخ) دەكات، لەو كاتەی قووتوێك سپێناخ دەخوات و بەهێز دەبێ، لەم كارتۆنییەدا زیاتر گرنگی بەخواردنی سپێناخ دەدرێ، كە سەوزەیەكی بەهێز و باشە بۆ جەستەی مرۆڤ، بۆیەش ئەوەندە گرنگی پێدراوە، لەم كارتۆنیە كچێكی لاواز و ڕەق و تەق هەیە ناوی (زەیتونە)یە، كە خۆشەویستی پاپایە و بەردەوام شەڕی لەسەر دەكات، خاوەن قاچێكی باریك و ڕووخسارێكی سەیرە، وادیارە بەم دواییە كچێك ناوی (لیسا)یە لەوڵاتی سكۆتلەندا، هەمان شێوەی ئەو كچەی ناو كارتۆنەكەی هەیە و لەڕووخسارەوە و تەنانەت لەلووت و دەم چاویشیەوە لەو دەچێ، خۆتان وێنەكە ببینن و حوكمی لەسەر بدەن.
Top